لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیكەی 100 كەس دادەمەزرێن

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیكەی 100 كەس دادەمەزرێن

تایبەت بەزاری كرمانجی :

دوای ئەوەی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لە سەر دامەزراندنی قووتابییە یەكەمەكان ئەوانەی لە ساڵانی رابردوو دەرچووبوون لە زانكۆ و پەیمانگەكان، تا ئێستا دانەمەزرابوون، لەنێو ئەو قوتابییانەش نزیكەی 100 قوتابی سنووری ئیدارەی سۆرانی تێدایە.
لەم بارەیەوە نیهاد خدر، بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆی سۆران ئەوانەی دادەمەزرێن لەدوای ئەو بڕیارەی سەرۆكی جكومەتی هەرێمی كوردستان كە تایبەت بوو بە دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان، لە زانكۆی سۆران 76 دەرچوو لە قوتابییە یەكەمەكانن".
نیهاد خدرگووتیشی" دەرچووان لە كاتی دامەزراندن سەرپشك دەكرێن ئاخۆ لەسەر میلاكی چ وەزارەتێك بن بۆ دامەزراندن مەرج نییە تەنها لە سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵابن، بەم بڕیارەش لە زانكۆی سۆران 76 قوتابی سوود مەند دەبن و وەك فەرمانبەری هەمیشەیی دادەمەزرێن.  
لای خۆیەوە پاكستان محەمەد ئەمین، راگری پەیمانگەی تەكنكیی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە نێو قوتابییە دەرچووەكان ئەوانەی لە پلەكانی یەكەمن و بڕیاری دامەزراندیان بۆ دەرچووە، لە پەیمانگەكەمان 18 قوتابی ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا كەوا وەك فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێن، ئەمەش بووە ماییەی دڵخۆشی قوتابییان كە چەند ساڵێك بوو لەچاوەڕوانی بڕیاری دامەزراندن دابوون.

زۆرترین بینراو