بۆ خوێندنی ساڵی نوێ چەند بەشێكی كۆلێژی تەكنیكی سۆران لە ڕێگەی زانكۆ لاین وەردەگیرێن

بۆ خوێندنی ساڵی نوێ چەند بەشێكی كۆلێژی تەكنیكی سۆران لە ڕێگەی زانكۆ لاین وەردەگیرێن

زاری كرمانجی-سۆران:
ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، ڕێژەی قوتابیانی كۆلێژەكەیان ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن گۆڕانكاری لە چەند بەشێك دەكرێت.
م. پاكستان محەمەد ئەمین، ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند " هەوڵەكانمان بۆ كردنەوەی كۆلێژی تەكنیكی سۆران سەركەوتوو بوو، بەمەش دەتوانین خزمەتی زیاتری زانست و زانیاری پێشكەش بكەین، بە قوتابیان و خەڵكی ئیدارەی سۆران و ئەو قوتابیانەی كە لە شارو شارۆچكەكانی دیكەی كوردستان ڕوو لە كۆلێژەكەمان دەكەن، بەمەبەستی درێژە پێدانی خوێندن".
گووتیشی " لە ئێستا كۆلێژەكەمان پێكهاتووە لە شەش بەش، كە زیاتر لە 1400 قوتابیمان هەیە، لەوانە 570 قوتابی لەبەشە ناوخۆییەكان دەمێنەوە، كە خەڵكی دەوروبەری سۆران و شارو ناوچەكانی دیكەن لە كۆلێژەكەمان دەخۆێنن".
ئاماژەی بەوەشكرد " جگەلەوەی قوتابیان بۆ خوێندنی دوو ساڵی پەیمانگە وەردەگرین، لە ساڵی نوێی خوێندن، بەشەكانی (كارگێڕی كاری و پەرستاری بەیانیان و كارگێڕی كاری ئێواران) دەكرێنە كۆلێژ، واتە چوار ساڵ دەخوێنن و بڕوانامەی بەكالۆرێۆس لە كۆلێژی تەكنیكی سۆران بەدەست دەهێنن".
ئاماژەی بەوەشكرد " هەردوو بەشەكانی (شیكاری نەخۆشییەكان و پەرستاری) ئێواران بۆ ساڵی نوێ خوێندن رادەگیرێن و تەنها خوێندن لە بەیانیان دەبێت بۆ ئەم دوو بەشە، بەشێوەیەكی گشتی مەبەستمان پێشكەش كردنی خزمەتی زیاترە بە قوتابیان و ڕەوشی خوێندن لەسنوورەكەمان.

زۆرترین بینراو