لە قەزای رواندز 20 كەس گەیاندرانە نەخۆشخانە

لە قەزای رواندز 20 كەس گەیاندرانە نەخۆشخانە

زاری كرمانجی- رواندز:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند" ئەمڕۆ 20 هاووڵاتی گەیاندرانە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".
د. سەپان قادر، گووتیشی " ئەو هاووڵاتییانە بە هۆی شەختەوە بەربوونەتەوە و سێ كەسیان دەستیان شكاوە، ئەواندی دیكەش تووشی دەرز دان و لە جێچوونی دەست یا قاچ بوونە".

زۆرترین بینراو