لە سۆران دوو قوتابخانە دروستدەکرێن و کاری نۆژەنکردنەوەش بۆ بەشێکیان دەکرێت

لە سۆران دوو قوتابخانە دروستدەکرێن و کاری نۆژەنکردنەوەش بۆ بەشێکیان دەکرێت

زاری کرمانجی - سۆران :
 
رەزامەندی دروستکردنی دوو قوتابخانە لە سنووری پەروەردەی سۆران دەرچووەو کاری نۆژەنکردنەوەش بۆچەند قوتابخانەیەکی دەڤەرەكە دەکرێت.

عەزیز سەعید مەلا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" رەزامەندی دروستکردنی دووقوتابخانەی تازە لە سنووری پەروەردەی سۆران دەرچووە کە لەلایەن رێکخراوێکی عێراقیەوە دەکرێن، قوتابخانەکانیش شەش پۆلین و لە گوندەکانی سرێشمە و هاودیان دروستدەکرێن".
لەسەر نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیش بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران گووتی" حکومەتی هەرێم بەرنامەیەکی تۆکمەی هەیە بۆ ئەوکارەو لە سنووری پەروەردەی سۆرانیش کاری نۆژەنکردنەوە بۆ چەند قوتابخانەیەک دەکرێت و چەند پۆلێکیش بۆ ئەو قوتابخانانە دروستدەکرێن کەوا ژمارەی قوتابییان زۆرەو پۆلیان کەمە، ئەمەش لە پێناو چارەسەکردنی ژمارەی زۆری قوتابییان لە پۆل.

زۆرترین بینراو