لە چوار ساڵی فێری زمانی ئینگلیزی بووە

لە چوار ساڵی فێری زمانی ئینگلیزی بووە

ئا: محەمەد هەسنانی

هاورێ كازم سەدیق منداڵێكی تەمەن 6 ساڵەی دانیشتووی ناحیەی (دیانا) یە، لەرێگەی تیڤی و یارییە ئەلیكترۆنییەكان لە تەمەنی چوار ساڵییەوە فێری زمانی ئینگلیزی بووەو لەئێستاش هەوڵدەدا برادەرانی خۆی فێر بكات.  
م. كازم سەدیق لەبارەی هاوڕێ كوڕی بەزاری كرمانجی راگەیاند"هاوڕێ‌ لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لەرێگەی سەیركردنی ئەفلام كارتۆن و ئەنیمەیشنی ئینگلیزی و ئەو یوتوبەرانەی كە یاری تایبەت بە منداڵان دەكەن، وەكو یاری Minecraft و Roblox و Mngoose...هتد، فێری زمانی ئینگلیزی بووەو دەتوانێت بە باشی قسەی پێبكات".
هاوڕێ هەروەكو باوكی ئاماژەی بۆ دەكات، لە ئێستادا خاوەن كەناڵی تایبەت بە خۆیەتی لەنێو یۆتۆبەرە جیهانییەكانی تایبەت بە یاری و بە زمانی ئینگلیزی قسە لەگەڵ هاوبەشەكانی یاری دەكات و یارییەكانی Upload دەكات، ئەوەش دەڵێ‌"هاوڕێ سەرەڕای تەمەن بچووكی، هەوڵدەدات لە رێگەی ئەكاونتە تایبەتەكەی، هاوتەمەنە كوردەكانی خۆی لە رێگەی یاریكردنەوە فێری زمانی ئینگلیزی بكات".

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو