100 كەس گەێندرانە بنكەی تەندرووستی سیدەكان

100 كەس گەێندرانە بنكەی تەندرووستی سیدەكان

موڕشید برادۆستی – سیدەكان
بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفر بارین و شەختەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستان و دەڤەری برادۆستی گرتۆتەوە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ ژێر سفر دابەزیوون، ئەمە وای كردووە نەخۆشی و حاڵەته‌كانی دیكە روو لە زیادبوون بكات .
لە سەنتەری ناحیەی سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەنها بنكەیەكی تەندرووستی لێ یە كە هاووڵاتییان بۆ سەرجەم نەخۆشی و كارو باری دیكەی ته‌ندرووستی رووی تێدەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە، دەڤەری برادۆست خاوەنی 250 گوندە و نزیكەی 20 هەزار دانیشتووی هەیە . 
كاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری كارگێڕی بنكەی تەندرووستی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند": لە ماوەی 3 رۆژ دا زیاتر لە 100 كەس وەك نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەییان كردووە، لەو حاڵەتانە تەنها یەكێك لەنەخۆشەكان كە منداڵێك بوو حاڵەتی فریاكەوتن بوو بەهۆی هەناسەتەنگی رەوانەی سۆران كراوه‌ . 
بەڕێوەبەری بنكەی تەندرووستی سیدەكان دەڵێت" لەنێو ئەو نەخۆشانەی كە سەردانیان كردووین هیچیان حاڵەتی خزین و كەوتنە خوارەوە و شكانی تێدا نەبووە، بەڵكو نەخۆشی ئاسایی بوونە و زۆرینەیان بۆ چارەسەری سەرما روویان لە نەخۆشخانەكەمان كردووە، بەشێوەیەكی گشتی خزمەت كراون و ئەوەی پێویست بووبێت بۆیان ئەنجام دراوە . 

 

زۆرترین بینراو