سیدەكان .. قوتابیە نایابەكان رێزیان لێ گیرا |
دووشەممە, 12 شوبات 2018 07:26 |

موڕشید برادۆستی - سیدەكان
رۆژی یەك شەممە، لە هۆڵی قوتابخانەی دواناوەندی سیدەكانی كوڕان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایان و بەبەشداری رێژەیەكی زۆری قوتابییان مەڕاسیمی خەڵات كردنی قوتابیە نایابەكان لەلایەن ناوچەی سیدەكانی قوتابییان بەڕێوەچوو .
شۆرش میران بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند" لەپێشوازی 18ی شوباتی ( 65 )مین ساڵەی دامەزراندنی (یەكێتی قوتابیانی كوردستان) له ڕێكەوتی 11 – 2 – 2018 لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران هەڵساین بەدابشكردنی خەڵات بەسەر قوتابیانی دەرچووی بەپلەی نایاب لەوەرزی یەكەم ی خوێندن .
ناوبراو زیاتر گووتی" هەر لەو رێوڕەسمەدا، خولێكی تۆپی پێی بچوككراوە كۆتای پێهات و تیپی سەركەوتوو خەڵات كرا
شایەنی باسە، لەگەڵ دەست بەكار بوونی ستافی نوێی لقی قوتابیانی سۆران، چەندین چاڵاكی جۆرا و جۆر لە قەزای سۆران و دەورووبەری بەڕێوەدەچن كە جێگەی رەزامەندی قوتابیان بووە . |