Share on facebook
وەزیرى نەوتی عێراق: 2017 هەناردەی رۆژانە دەگاتە 6 ملیۆن بەمیل
شەممە, 15 ئەیلول 2012 14:08

ZKW: وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند، قەبارەی هەناردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ دەرەوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە گەیشتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، لە كاتێكدا رۆژانە 3.2 ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنرێ.

عەبدلكەریم لعێبی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، چاوەڕوان دەكرێ ساڵی داهاتوو رێژەی هەناردنی نەوت بۆ 2.9 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز بكرێتەوە، بۆ ساڵی 2014 بگاتە 3.5 ملیۆن بەرمیل و ساڵی 2015 بگاتە 3.75 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

پتر گوتی، پێشبینی دەكرێ لە ساڵی 2017 قەبارەی هەناردنی نەوتی عێراق بگاتە 6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، عێراق ئێستە دەتوانێ 3.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرهەم بێنێ.
- لە (ئاكانیوز) وەرگیراوە.