هەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە
سێ شەممە, 09 نیسان 2019 07:27


نووسینی : د. دیندار فازیل بادیلی



* نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە؟
* جۆرەكانی نەخۆشی غودە چیە ؟
* نیشانەكانینەخۆشی غودە چیە ؟
* پشكنینەكانی دەكرێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
* ئەم دەرمانانەی بەكاردێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ):
- رژێنی پەریزادە ( غدە الدرقــیە )
ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولە دایە دەكەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەكەی نزیكەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكەی ٢٠ گرام دەبێت، فەرمانی سەرەكی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 كە كاری سەرەكیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پلەی گەرمیی لەش و لێدانی دڵە.
بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:
جۆری یەكەم : غودەی تەمەڵ( خمول الغدە) : كە وەك پێویست هۆرمۆن دەرنادات.
جۆری دووهەم : غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.
پایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی پایرۆكسین (Thyroxine T4) كە تەمەنی یەك هەفتەیە وە بڕێكی بچوك
(Triiodothyronine T3) كە تەمەنی تەنها 18 كاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت .
بەشێوەیەكی گشتی ئەم نەخۆشییە بەڕێژەیەكی زیاتر لەڕەگەزی ( مێ ) بەدەر دەكەوێت وەك لەڕەگەزی ( نێر )، هەندێ جار هۆكاری ئەم نەخۆشییە‌ بۆماوەییە.
نیشانەكانی زۆربونی هۆرمۆنی پایرۆید (Hyperthyroidism):
دابەزینی كێشی لەش، خێرابوونی لێدانی دڵ، سكچوون، گەورەبوونی ڕژێنەكە، زوو تووڕە بوون، لەش گەرمی، ماندووێتی، دەست لەرزین.

نیشانەكانی كەمی هۆرمۆنی پایرۆید (Hypothyroidism):

بێ هێزی، وشك بوونی پێست و قژهەڵوەرین، بەرگە نەگرتنی سەرما، كەم بوونی ئارەقە، لاواز كردنی مێشك، تێك چوونی باری دەروونی، كەم خوێنی، قەبزی.

دەست نیشانكردنی نەخۆشی غودە

- ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشكنینی خوێنەوە دەستنیشان دەكریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەكە.
-  سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەكە.
- تیشك (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەكە.
- پشكنینی (ِBiopsy) لەكاتی بونی هەد برین و ناڕێكیەك لەشێوەی ڕژێنەكەدا هەبێت كە گومانی شێرپەنجەی لێبكرێت

ڕێژەی ئاسای ئەو پشكنینانەی غودە
T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L

<0.15 hyperthyroid.
>7 hypothyroid

ئەم دەرمانانەی بەكاردێ بۆ نەخۆشی غودە

Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
ئەم قوەتانە زۆر بەكاردێ لە كوردستان.
Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg
زۆر جار دكتۆر دەرمانی Propranolol لەگەڵ دەرمانی غودە دەنووسێ بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ زیاتر لەگەڵ دەرمانی یەكەم.