بەستنی ستیان زیان و سوودی هەیە
سێ شەممە, 16 نیسان 2019 07:04


ئا/ شەهلا رەشید


یەكێك لە زیانەكانی نەبەستنی ستیان(سوخمە) شۆربوونی مەمك، پشت ئێشان، ئازارەكانی شان و ملەكانە.
فەرەنسییەكان لە بارەی ستیانەوە دەڵێن، (پشتیوان و پارێزەری ئێوەیە)، لە زمانی ئینگلیزیشدا بە (باشترین هاوڕێ و دوژمنی ئافرەت دادەنرێت).

 

نەبەستنی ستیان


پێكهاتەی جەستەی ئافرت وایە كە هەموویان لە تەمەنی هەرزەكاری و لەگەڵ گەشەی جەستەو بەرز بوونی سینگ ناچار بە بەستنی ستیان دەبنەوە، بۆیەش رەچاوكردنی رێنەماییەكانی شێوازی بەستنی ستیان زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی هەم دەبێتە هۆی پاراستنی سینگ هەمیش دەبێتە هۆی نەخۆشی، بۆیەش ناویان لە ستیان ناوە (ئەستێرەی مەزنی تەندروستی)، پێویستە بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا سوودەكانی بەستنی ستیان بۆ كچە گەنجەكان ڕوون بكرێتەوە. تا لە هەڵبژاردندا تووشی هەڵە نەبن و بە شێوەی تەندروست بڕیار بدەن.


گرنگترین زیانەكانی نەبەستنی ستیان ئەمانەن


1- شۆڕ بوونی مەمك، كێشەكە لەوە دایە كە لە نێوان 10 ئافرەتدا 7 تا 8 ئافرەت ژمارەی قیاسی تەواوی ستیانی خۆی نازانن، بۆیە ستیانی ناتەندروست و ژمارەی گەورە یا بچوكتر بەكار دەهێنێت، ئەمەش زیان بە تەندروستی خانمان دەگەیەنێت، ئەگەر مەمك بە جوانی و لە ئاستێكی باشی تەندروستی رانەگیرێن، دەبنە هۆی شۆڕ بوون. واتە پێویستە ستیانی قیاس و ژمارەی خۆت بێت تا مەمك بە جوانی رابگرێت.
2- كێشەی شیردانی منداڵا لە دووا رۆژدا، زۆربەی كچان بۆ گەورە كردن یان بچوككردنی مەمك ستیانی گەورە یان بچووك بەكار دێنن، ئەمەش زیانێكی زۆری هەیە بۆ ئێستا و داهاتوو، لەبەر ئەوەی هەر ستیانێك لە ئاست قەبارەی سنگ نەبێت راگرتن و جوانی مەمك تێكدەدات، هەروەها لە دووا رۆژ بۆ شیردانی منداڵیش زیانی هەیە، ئەو زیانانەش قەرەبوو ناكرێنەوە. مەمك ماسۆلكەی نییە لە چەوری و شیر درۆستكراون پێویستە بە شێوەیەكی تەندروست ئاگاداری بن، تا ئەو شێوە جوانەكەی خۆی لە دەست نەدات.
3-  لەناوبردنی بڕوا بەخۆبوون لە تەمەنی گەورەتر: هەبوونی مەمكی شل‌وخاو لە ناو ئافرەتان لە تەمەنی گەورە، كێشەی بو خانمان دروستكردووە. هەرچەندە ئەمە هیچ كێشە‌و ترسی لە تەندروستی خانماندا نییە، تەنها كاریگەری دەبێت لە روخسار و بڕوا بەخۆبوونی خانماندا.
4- نابێت چەمانەوەی پشت لە بیر بكرێت: یەكێك لە زیانەكانی نەبەستنی ستیان زیان گەیاندنە بە ئەندامی رێكوپێك و راگرتنی هاوسەنگی بڕبڕەی فەقەراتی پشت. نەبەستنی ستیان بە شێوەیەكی رێك و تەندروست دەبێتە هۆی گۆشار خستنە سەر پشت، بۆ رێگریكردن لە چەمانەوەو ئازاری پشت دەبێت ستیانی باش و تەندروست ببەستین.
ستیانی تەسك و نارێكیش هەستی خۆشیمان پێ نابەخشێت، پاش ماوەیەك هەست بە ئازاری مل و شانەكان دەكەین، بەپێی تەمەن نیشانەی ئازارو نارێكی ئەندامی لەش بە دیار دەكەون، بۆ راگرتنی ماسوڵكەكانی سایز و ژمارەی دروست بەكار بێنن.


چەند رستەیەكی گرنگ


لە كاتی نووستندا بەستنی ستیان زیانێكی زۆری هەیە لە % 70 دەبێتە هۆی شێرپەنجە، ئەو خانمانەی ستیان نابەستن بە قەد پیاوان دوچاری شێرپەنجەی مەمك دەبن كە ژمارەیان كەمە، هەر چەند ستیان تەسك بێت و بەستنی زۆرتر بێت ئەوا تووش بوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاتر دەبێت.
بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەن و دوای 30 ساڵی پێستی ئافرەت بەرگری خۆی لە دەست دەدات، جگەرەكێشان هۆكارێكی مەزنە بۆ شۆڕبوونی مەمك لە خانمان، ئەمەش كاریگەری نێگەتیڤی هەیە لە سەر پڕۆتینی ئێلاستین كە دەبێتە هۆی رەقبوونی پێست.
دووگیان بوون یەكێكە لە هوكاری شۆربوونی مەمك بەتایبەتی بۆ ئەو خانمانەی چەند جارێك دوو گیان بوونە.
زیادبوونی كێشی لەش مەمكی شل و شۆڕ لە نێو ئەو خانمانەدا زۆرە كە كێشی لەشیان زۆرە.
هەندێك حاڵەتی شۆڕ بوونی مەمكیش پەیوەندی بە پێكهاتەی جەستە و بۆماوەییەوە هەیە.
ئەمانەی سەرەوە بەشێك لە رێنمایی و زانیارین لە بارەی گرنگی بەستنی و شێوازی بەستنی ستیان، بە دڵنیاییەوە رێنەمایی زیاتریش هەن كە پێویستە هەموو ئافرەتێك لە تەمەنی هەرزەكارییەوە لەبارەی نەخۆشییەكانی مەمك و رێگری لێ كردنیان بزانێت.