ئەو مەترسیی و نەخۆشییانەی هیچ كەس و هیچ كات پێتان ناڵێن
سێ شەممە, 16 نیسان 2019 07:26


"جوانییەكانی بووتاكس كاتین و زیانی زیاترە"


"لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن كاریگەرییە خراپەكانی دیار دەبێت"


ئا / شەهلا رەشید


لەم ماوەیەدا بووتاكس كردن لە نێو ئافرەتان یەكێكە لە دیارترین بابەتەكانی جوانكاری، كە زۆربەی ئەو ئافرەتانەی دیانەوێت جوانتر و وروژێنەتر و گەنجتر بەدیار بكەوون پەنای بۆ دەبەن، هەروەها بۆ نەهێشتنی چوورچی روومەت و گەورەكردنی هەندێك لە ئەندامانی جەستە پەنای بۆ دەبەن. بەڵام ناشێ ئەوەش لە بیر بكەین لە پەنای جوانكارییەكان بووتاكس هەندێ نەخۆشی و مەترسی بۆ سەر جەستە بوونیان هەیە، كە پێویستە هەموو ئەو كەسانەی بووتاكس بەكار دەهێنن بزانن، ناشێ ئەوەش لە بیر بكەین كە ئەو مەترسییانەی بە هۆی بووتاكسەوە رووبەرووی مرۆڤ دەبنەوە لە لایەن ئەو كەسانەی سوودی ئابووری لێ دەبینن بە شاراوەیی دەهێڵدرێتەوە.
لەم نووسینە هەوڵ دەدەین ئاماژە بە هەندێك لە مەترسییەكانی بووتاكس بكەین.

دەرزی بووتاكس


لە بنەمادا پێكهاتەی بووتاكس جۆرە ژەهرێكە بە ناوی (بۆتۆلینۆم) كە ژەهرێكە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونێكی كوشندەیە و ناوی (بۆتۆلیسم)ە، كاریگەرییەكانی ئەم ژەهرە بە جۆرێكە كە دەتوانێت سیستەمی عەسبەی مرۆڤ تێك بدات و ماسوولكەكانیش ئیفلیج بكات، بە بڵاو بوونەوەی ئەم ژەهرە لەناو جەستە هەموو ماسوولكەكان مەترسی ئیفلیجیان لەسەر دەبێت و لە كۆتایشدا دەبێتە هۆی مردن. كاتێكیش بڕێكی كەمی ئەو ژەهرە بۆ نەهێشتنی لوچ و چرچبوونی روخسار بەكار دەهێندرێت بۆماوەیەكی كەم دەبێتە هۆی ئیفلج بوون و لەكار كەوتنی ماسوولكەكانی ئەو بەشەی بووتاكسی بۆ كراوە.

 


پرسیارێكی گرنگ ئایا بووتاكس دەبێتە هۆی ئیفلج بوونی ماسوولكەكانی روومەت؟.


سەرەتا باسی مەترسییەكانی درێژ خایەن بووتاكس دەكەین، دەبێ بزانین ئەو ماددەییەی بووتاكس هەمان ماددە ژەهراوییەیە كە ناوی ( بۆتۆلینۆم) و بە كەمێك دەستكارییەوە و تێكەڵ كردنی هەندێك پێكهاتەی دیكە درووست دەكرێت، دواتر لە رێگەری درزی لەشوێنی مەبەست و دیاریكراو دەدرێت، ئەمە رەنگە بۆ ماوەیەك جوانی ببەخشێت و لە رووی دەروونی و جەستەییەوە بەكار بەر دڵخۆش بكات، بەڵام لە ماوەی درێژ خایەن دەبێتە هۆی ئیفلیج بوون یا لە كار كەوتنی ماسوولكەكان.
دەبێ بزانین بەكار هێنانی بووتاكس بۆ هەر شوێنێكی جەستە تەنها بۆ ماوەی 4 تا 6 مانگ كاریگەری و جوانكاری دەبێت و دواتر وردە وردە ئەو شوێنەی جەستە كە بووتاكسی بۆ كراوە بۆ دۆخی پێش بووتاكس كردن دەگەرێتەوە، رەنگە هەندێك جار لە دۆخی بەر لە بووتاكی كردنیش ناشیرینتر یا خرایتر بێت، لە كاتێكدا ئەو ماددەیە هەر لەنێو جەستەدا دەمێنێتەوە و مەترسی بەردەوام دەبێت و كاریگەری لەسەر جەستە دەبێت لە ماوەیەكی درێژ خایەن.

 

 

 

بڵاوبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا، بەتایبەتی لەگەڵ رەچاو نەكردنی شێوازی تەندروستی و لەلایەن كەسانی پسپۆر‌و شارەزاوە‌و بڕی پێویستی بووتاكس دەبێتە هۆی مەترسی زیادتر بۆ سەر جەستە تا ئەو ئەندازەیەی كەسە بەكار هێنەرەكە رووبەرووی مردن دەكاتەوە.


بۆ نموونە بووتاكس كردنی ژێر چاو دەتوانێت كاریگەری لەسەر چاو و هێزی بینین دروست بكەن، هەندێكجار دەشی دەركەوتە مەترسیدارەكان كورت مەودا بن، بەڵام هەندێكی دیكەیان زۆر دێرژخایەن دەبێت و كێشە دروست دەكات.
زوورانەوە و ووشك بوونی چاو لە دوای بووتاكس كردن دیاردەیەكی زۆرە و مەترسیداریشە.
زۆر جار بە كار هێنانی بووتاكس دەبێتە هۆی لە كار كەوتنی ماسوولكەكانی روومەت، بە جۆرێك كە جوولە كردن لە دەست دەدات، واتە لە كاتی خۆشی و پێكەنین یا خەم هیچ جولە و گۆڕانكارییەك بەسەر روخساردا ناهێت، لەبەر ئەوە نا كە كەسەكە حەز نەكات ئەمە لەبەر بووتاكسە، كە دەمارەكان لە یەك ئاست رادەگرێت و جولەییان نامێنێت.
هەروەها ئیلتیهاباتی پێست كە بەهۆی بووتاكسەوە سەرهەڵدەدات مەترسیدارن، دەشێ هەندێك جار راستەوخۆ دوای بووتاكس ئەم ئیلتیهاباتە بەدیار بكەون، بەڵام هەندێ جار ئەم ئیلتیهاباتانەی بەهۆی بووتاكسەوەیە دوای چەندین مانگ بە دیار دەكەون، كە دواجار مەترسی بۆ سەر بەكار هێنەر دروست دەكات تا راددەی نەخۆشی مەترسیداری پێست.