Share on facebook
12ساڵە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوی دان
چوار شەممە, 24 نیسان 2019 08:35


"ئەگەر هەیە لەسەر زەوی كرێچیەكان كێشەی

كۆمەڵاییەتی دروست بێت"

 


بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر: دەبێت كێشەی زەوی

و زار بە یاسا یەكلابكرێتەوە


راپۆرت محەمەد ئامۆكەیی- هەریر:

سەرەرای بوونی روبەرێكی زۆری زەوی كەچی تا ئێستا كێشەی كرێچی بوونی هەیە، حكومەت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كرێچی لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان زەوی تەرخانكرد، شارەدێی هەریریش یەكێك لەو دەڤەرانەبوو بەر لە 12 ساڵ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر كرێچی و پەكەوتەكانی هەریر دابشكرا، بەهۆی نەبوونی شوێن تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو كەسانەی كۆدیان وەرگرتووە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەویدان، شارۆچكەی هەریر لە رووی ئیدارییەوە سەر بەقەزای شەقڵاوەییە و ژمارەی دانیشتووانی سەرووی 30 هەزار كەس دەبێت، یەكێكە لەو شارانەیە روبەرێكی بەرفراوانی زەوی هەیە لەسەر ئەم گرفتە زاری كرمانجی لە بەدواداچونێكی دا كێشەی كرێچیەكانی گەیاندە لایەنی پەیوەندی دار.
ئەوكاتەی كۆدی وەرگرتنی زەویم پێدار منداڵەكەم زۆر بچووك بوو ئێستا واخەریكە دەچێتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری، ئەمە قسەی محەمەد ئەحمەدە كە یەكێكە لەو كەسانەییە لە لایەن شارەوانی هەریرەوە كۆدێكی پێدراوە و هەتا ئێستا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەوی دایە، دەڵێت" كە باس لە دابەشكردنی زەوی كرا دڵمان زۆرخۆش بوو ووتمان لە كرێچی رزگارمان دەبێت، بەڵام نیوەی تەمەنمان رۆیشت هەتا ئێستا كەس نازانێت ئەو پارچە زەویانە چیان بەسەرهاتووە، من دەپرسم 12ساڵ چۆن بەرپرسانی ناوچەكە نەیان توانیووە ئەم گرتە چارەسەر بكەن، ئەو هاونیشتیمانیە زیاتر دەشڵێت" هەریر شوێنێكی زۆری زەوی هەیە دەیان توانی لەگەڵ هەندێ خاوەن زەویەكان بگەنە گفتوگۆ بۆ ئەوەی ئەو هەموو كرێچیەیی لە هەریر هەن رزگاریان بێت.
عەلی عوسمان هاووڵاتییەكی ترەو گووتی" یەكێك بووم لەو كەسانەی كۆدێكم پێداراو ئامادەكاریمان كرد بۆ ئەوەی هەرهیچ نەبێت بتوانین پەیكەری خانوو دروست بكەم ئەگەر چەند ساڵێكیش بخایێنێت هەر باشترە لەوەی كرێچیبم، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە هیچ كەسێم خۆمان لێََََََََ ناكاتە خاوەن لە دەرگای هەر بەپرسێك دەدەی دەڵێت لەسەر خەتین بۆ دابەشكردنی زەوی ،ئاخر لە كوێ دونیا هەیە ئەو هەموو ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی پارچە زەیویێك بكەی ئەویش دیار نەبێت،"
ئەو هاونیشتیمانییە زیاتر گووتیشی"سەرەتا بە ئێمەیان گووت زەویەكان لە نزیك فڕۆكەخانە بەسەرتان دابەش دەكرێت دواتر گۆڕیان بۆ گوندی پشتەوەی ناحیە دوای ئەوە گوندی هەنارە لەوێش نەیان هێشت ئەو زەویانە بدرێن، بۆیە داواكارین هەرچی زووە دەست بكرێت بە دابەشكردنی ئەو پارچە زەویانە لەبەر  ئەوەی زۆربەی تەمەنی گەنجین لە كرێچیاتی بەسەر برد.
خاوەنی نوسیگەیەكی كڕین و فرۆشتن لە هەریر دەڵێت" سەرەتا نرخی ئەو زەویانە بۆ نزیك 10ملیۆن دینار دەچوو سەرەرای ئەوەی شوێنیش دیاری نەكرا بوو تەنیا كۆدێك بوو دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ 5 ملیۆن دینار و ئێستاش كەس بە یەك ملیۆن و 500هەزار دینار ناكڕێت، لەبەر ئەوەی خەڵك متمانەی بەوە نەماوە كە چارەنووسی ئەو پارچە زەویانە بەكێ دەگات،" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەشێكی زۆر لەو كەسانەی كۆدیان وەرگرتووە كڕین و فرۆشتنیان بە كۆدەكەیان كردووە و ئەگەر هاتوو ئەو زەویانە دابەش نەكرێن لەوانیە كێشەی كۆمەڵاییەتی دروست بێت لە نێوان كڕیار و فرۆشیارەكان.
حامد كاكەیی بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، بەزاری كرمانجی راگەیاند" كێشەی زەوی دەبێت لە هەریر بە یاسا یەكلای بكرێتەوە، لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا بەشێكی زۆری ئەو زەویانە بەناوی كەسێكن دواتر خەڵكانێك دەستیان بەسەر داگرتووە، ئێستا بۆتە گرفت لەبەر ئەوەی دوو خاوەن داریەتی لەو زەویانە هەن، حكومەت نازانێت مامەڵە لەگەڵ كێ بكات، ئەو بەرپرسا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەریر پێویستی بە بڕیارێكی تایبەتە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندی دارەكان پێی هەستن و هەرچی زووە كێشەی زەوی چارەسەر بكەن، ناكرێت ئەو كرێچیانە لەوە زیاتر چاوەڕوان بن بۆ وەرگرتنی پارچە زەویێك.