Share on facebook
لێژنەی ئابووری رواندز هاووڵاتیان لەكڕینی جۆرە قەسپێك ئاگاداردەكاتەوە
پێنج شەممە, 09 ئایار 2019 08:52


زاری كرمانجی – رواندز : نەقیبی پۆلیس جەوهەرسەدیق سەرۆكی لیژنەی ئابووری قەزای ڕواندزبەزاری كرمانجی راگەیاند: دوێنێ‌ چوارشەممە 8-5-2019 لەكاتی دەرچوونمان وەك لیژنەی ئابووری قەزای ڕواندز بۆ ناوبازاڕ بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی كەل وپەلە ماوەبەسەرچوەكان و چاودێری كردنی بازار،وێڕای دەست بەسەر داگرتنی بڕێكی كەمی كەل و پەلی ماوە  بەسەرچوودەستمانگرت بەسەر جۆرە قەسپێك بەناوی صباح كە لە وڵاتی ئێران هاوردەكراوە.


نەقیب جەوهەر گووتیشی" ئەو جۆرە قەسپە بەروارەكەی تەواوە، بەڵام لەناوەوە قەسپەكانی تێك چوونەو ئاسەواری خواردنیان لەسەرە كە پێدەچێت شوێنی دەمی كرم یاخود مشك بێت وەك لەوێنەكان دیارن بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین  كەوا خۆیان لەكڕینی ئەم  جۆرە قەسپانە بپارێزن وچونكە تەندروست نین، هەروەها لەكاتی كرینی قەسپەكانی تریش پشكنینیا بۆبكەن ،چونكەبازرگانەكانمان  لەبەر پڕكردنی گیرفانەكانیان بیر لەتەندروستی هاووڵاتیان ناكەنەوە.