Share on facebook
قوتابییەكی زانكۆی سۆران له‌سەر ئاستی عێراق میدالیای زێڕ بەدەست دەهێنێت
پێنج شەممە, 09 ئایار 2019 12:16

زاری كرمانجی-سۆران: دوای ئەوەی قوتابیەكی زانكۆی سۆران، بە پڕۆژەیەكی زانستی بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی زانكۆی تیشك لە شاری هەولێر دەكات لەسەر ئاستی عێراق  بەپلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زانكۆی سۆران، لە درێژەی بەشداری قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران لە چالاكییە زانستییەكان، "عەلی سەلمان" قوتابی  قۆناغی چوارەمی بەشی پترۆڵیۆم جیۆساینس لە فاكەڵتیی زانستی زانكۆی سۆران، بە پرۆژەیەك بە ناونیشانی‏ (Rig components and petroleum system) بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی زانكۆی تیشك لە شاری هەولێر لەسەر ئاستی عێراق كرد".

ناوبراو توانی بە پڕۆژە نایەبەكەی، لە ناو سەرجەم پڕۆژەكانی (Petroleum and minning engineering)، پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای زێڕ.