نوا هێمن عەلی براوەی سێیەمی پێشبڕكێی بیركاری دەزگای روانگە
پێنج شەممە, 09 ئایار 2019 12:22

 

ئامادەكردنی: محەممەد مەحموود – زاری كرمانجی – دیانا


رۆژی دووشەممە، 29-4-2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵالە شاری هەولێر پێشبڕكێی بیركاری لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
دەزگای روانگە كە بە پێشبڕكێكە هەڵستابوو لەبارەی ئامانجی پێشبڕكێی بیركاری رایگەیاند: "ئامانج لەم پرۆژەیە زیادكردنی توانا و ئارەزووی قوتابیانە بۆ بەشە زانستییەكان و زانستی بیركاری"
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە ‌"پرۆژەكە پێشبڕكێیە لە نێوان قوتابیانی پۆلی 10ـ ی بەشی زانستی قوتابخانەكانی پارێزگای هەولێر، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیركاری" لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر.


دەزگای روانگە زیاتر لەبارەی ئەم پێشبڕكێیەوە روونكردنەوەی داوگووتی "ئامانجی پڕۆژەكە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەكان و بەرزكردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایك و باوكان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەكان. لە ساڵی  2011وە، بەشی خوێندن و لێكۆڵێنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە هۆشداریانداوە كە قوتابیان زیاتر بەشە وێژەییەكان هەڵدەبژێرن و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستیەكان كەمترە. بۆیە بە رێگای ئەم پرۆژەیە هەوڵ دەدەین، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەكان (بەتایبەتی وانەی بیركاری) زیاد ببێت".


براوەی سێیەمی ئەم پێشبڕكێیە قوتابێكی شاری سۆران بوو لە ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان بەناوی نوا هێمن عەلی زاری كرمانجی لەنزیكەوە ئەم قوتابییەی دواندوەو بەسەری كردۆتەوە وەك رێزگرتنێك لەهەمبەر بەدەستهێنای پلەی سێیەم لە پێشبڕكێی بیركاری كە دەزگای روانگە سازیكردبوو .
نوا دەڵێت " من نوا هێمن عەلی لە قوتابیم لەپۆلی دەیەمی زانستی لە ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان سەربە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران
سەبارەت بە بەشداربوونی لەم پێشبڕكێیە نوا دەڵێت" دوای ئەوەی دەزگای روانگە ئەم پێشبڕكێیەی راگەیاندمن زۆر ئارەزووم بوو كەوابەشداری بكەم ئەوەبوو داوای یەك قوتابی كرابووكە ئاستی بیركاری باشبێت لە هەرقوتابخانەیەكی سەربە پارێزگای هەولێر،پێشبڕكێیەكە پێك هاتبوو لە چوار قۆناغ ، قۆناغی یەكەمیان  لە 3-4 بوو لەشاری سۆران ئەنجاممدا یەكێك بووم لە 10 براوەكە.


قۆناغی دووەمیان لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، یەكێك بووم لە 5 براوەكە و بەمە ش سەركەوتم بۆقۆناغی راستە وخۆلەهەولێر.
نوائەوەش بۆزاری كرمانجی باسدەكات و دەڵێت" بێگومان بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆم و هەموو پاڵپشتانم، توانیم بەو ئاواتەم بگەم .

دایكم ڕاهێنانی پێكردوم


پاڵپشتی یەكەمم بۆ هەمووشتێك لەكارەكانم (دایكمە)،هەروەها دواتریش بەرێوەبەری قوتابخانەكەم مامۆستا ئیبراهیم بەرێوەبەری ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان ئەمانە زۆر هاوكارو پاڵپشتی منن ، لەرێگای زاری كرمانجیشەوە دەمەوێت بڵێم سوپاسی تایبەتم هەیە بۆی لە هەموو روێكەوە هاوكارم بوون.
سوپاسی گشت مامۆستاكانی قوتابخانەكەم و پسپۆرانی بیركاری دەكەم سوپاسی تایبەتم هەیە بۆیان،سوپاس بۆمامۆستایانی قوتابخانەكانی تری سۆران، وە سوپاسی تایبەتم بۆزانكۆی سۆران بەتایبەت بەشی ماتماتیك كە زۆر هاوكارم بوون، سوپاس بۆ هەمووئەوانەی هانیاندام و یارمەتیان دام لەم كارەمدا.
نوا گووتیشی " بەڵی پرسیارەكانی ئەم پێشبڕكێیە تەنها لەبواری بیركاری بوو. شێوەی پرسیارەكان هاوشێوەی ئۆلۆمپیاتی بیركاری وڵاتان بوو.


نوا لەدیاری تایبەت بێ‌ بەش نەبوو بۆئەمەش خەڵاتی تایبەتی دەزگای روانگە بۆ ئەم بوارە و خەڵاتی كۆمپانیای دانە غازیشی وەرگرتووە وەك خۆی ئاماژەی بۆكرد،هەروەها خەڵاتی تایبەتی قوتابخانەكەی ومامۆستایانیشی وەرگرتووە.
سەبارەت بەو كەسانەی هاوكاری نوا یانكردوە دەڵێت" بێگومان هەرسەركەوتنێك لە ژینگەی ماڵەوەدەست پێ دەكات سوپاسی ئەندامانی ماڵەوەم دەكەم بۆپاڵپشتی وهاوكاریان بۆمن.


پرسیمان لەنوا بۆچ ئامانجێك بەشداری ئەم پێشبڕكێیەتكرد گووتی" ئامانجم سە ركەوتنە لە قۆناغەكانی خوێندن و زیاتر شارەزابوونمە لە بواری بیركاری، چونكە من لە سەرەتاوە بناغەی بیركاریم هەبووە و ڕاهێنانم پێكراوە لە لایەن دایكم  3-4 تاوەكو  29-4 -2019


بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆم و هەموو پاڵپشتانم توانیم بەم پلەیە بگەم


نوا ئەم سەركەوتنە بۆماندوبوونی خۆی و هاوكارانی دەگێڕێتەوەو دەڵێت" ئەم سەركەوتنە لەم پێشبڕكێیە بە رهەمی ماندوو بوونی خۆم وهاوكارانم بوو.
نوا لەرێگای هەفتەنامەی زاری كرماجیەوە داواكاری هەیە و بەڵام داواكاریەكەی بۆخۆی نییە بەڵكو بۆقوتابخانەكەیەتی،لە گەڵ ئەوەی ئاستی زانستی قوتابخانەكەیان زۆر بەرزە كەچی باڵەخانەی قوتابخانەكەیان زۆر گونجاو نییە و پێویستی بەنۆژەنكردنەوەهەیە بۆئەوەی قوتابییان لەكەشێكی ئارام بتوانن درێژە بەخوێندن بدەن لە قوتابخانەی ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان.

داواكارم گرنگی بە قوتابخانەكەم بدرێت ونۆژەن بكرێتەوە چونكە بە راستی شایانی باشترین خزمەتە


نوا دەڵَێت"داواكارم گرنگی بە قوتابخانەكەم ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان بدرێت ونۆژەن بكرێتەوە، چونكە بە راستی شایانی باشترین خزمەتە ئەم قوتابخانەیە ، لە گەڵ ئە وەشدا قوتابخانەكەمان خاوەنی زۆرترین سەركەوتنە، سوپاسی پەروەردەی سۆرانەكەم، لە كۆتاییدا ئە ڵێم شانازی ئەكەم كە قوتابی قوتابخانەی ئامادەیی گوڵی زەردی زانستیم، خاوەنی مامۆستای نموونە یمە، دووبارەسوپاسی بەرێوەبەری خۆشەویستم مامۆستا ئیبراهیم ئەكەم بەڕاستی پاڵەوانی زانستە.

بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران:نواخان جێگای شانازی شاری سۆرانە

مامۆستا عەزیز سعید مەلا بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران لەسەر بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامە بەرزەی قوتابی سنوری پەروەردەكەیان بۆزاری كرمانجی گووتی "  قوتابی نواخان جێگای شانازی شاری سۆران بەگشتی، بۆئێمەش وەك پەروەردەی سۆران  بەتایبەتی،لەبەرامبەرئەمەشدا وەكو پەروەردە مەراسیمی رێزلێنانی بۆئەنجام دە دەین .


دایكی نوا: كچەكەم پێت دەڵێم هەموو كات پاڵپشتیت ئەكەم بێ‌ هیوات ناكەم
معسومە خان لەبارەی كچەكەی بۆزاری كرمانجی گووتی" من وەكو دایكی نوا سەرەتا سوپاس بۆخوا، پر بەدڵ پیرۆزبایی لەكچەخۆشەویستەكەم دەكەم،هـیوادارم لە پێشبركێی گەورەتَر بەشداربێت و سەركەوێ‌،پێی دەڵێم هەموو كات پاڵپشتیت ئەكەم بێ‌ هیوات ناكەم حەزدەكەم بەردەوام بیت لە تاقیكردنەوەی تواناكانت كچی خۆشەویستم.
دایكی نوا گووتیشی" دەمەوێت لێرەوە سوپاسی دەستەی مامۆستایانی قوتابخانەی گوڵی زەردی زانستی كچان بكەم بەتایبەتی مامۆستائیبراهیم وەك بەرێوەبەر كە بەراستی پاڵپشتی هەرە گەورەی نوا بوو، دواتر سوپاسی سەرجەم ئەو مامۆستایانەدەكەم كە هاندەری بوون لە هەر جێگایەك بن رێزم هەیە بۆیان.

مامۆستا ئیبراهیم مسەفا: زۆر بە دەگمەن قوتابی هاوشێوەی نوام بینیوە بۆیە تا توانام  هەبێ پشتگیری ئەكەم  زیاترهانیدەدەم 

مامۆستا ئیبراهیم مستەفا بەرێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان دەربارەی قوتابیەكەیان بۆزاری كرمانجی گووتی"  نوا قوتابیەكی ژیر و بچووك و كەم دوو، بەلام خاوەن كەسایەتێكی بەهێز ودوور بینە هەر لە منداڵیەوە پلانی بۆ داهاتووی خۆی دارشتووە و هەنگاو بە هەنگاو كاری بۆ دەكات و لە پێناوی تێ دەكۆشێ ، دایكی لەهەموو هەنگاوەكانی پێ بە پێ لەگەڵ یەتی چاودێری دەكا وپشتیوانی لێ دەكا.
مامۆستا ئیبراهیم گووتیشی " نوا بەهەڵسوكەوتەكانی هاوڕێیانی ناچار كردوە كە خۆشیان بوێت و ڕێزی بگرن ، مامۆستایانیش یەكجار خۆشیان دەوێ و ئومێدی یەكجار گەورەیان لەسەر هەڵچنیووە.


مامۆستا ئیبراهیم دەشڵێت" ڕەنگە بۆنوا قۆناغی منداڵی بە بەروارد لەگەڵ هاوڕێكانی سەختر بوو بێ، رەنگە بۆیان نەلوا بێت هەموو هۆكارەكان و پێداویستەكانی ژیان بە ئاسانی بە دەست بهێنن  سەختی و زەحمەتی زۆری بڕیوە تا گەیشتۆتە ئەمڕۆ بەڵام هیچ شتێك وای لێ نەكردووە لە ئامانجەكانی سڵ بكاتەوە یا بێ تاقەتیان بكات هەمیشە دەیەوێ ئامانجەكانی بپێكێت.


مامۆستائیبراهیم ئەوەش بۆزاری كرمانجی ئاشكرا دەكات و دەڵێت" لە ماوەی ئەزموونی كاری بەڕێوەبەریم زۆر بە دەگمەن قوتابی هاوشێوەی ئەوم بینیوە بۆیە تا توانام  هەبێ پشتگیری ئەكەم  هانی زیاتری ئەدەم وە لەناخی دڵ ئاواتە خوازی ئەوەم كە بەسەرجەم ئاواتەكانی شاد بێت.


لەكۆتایشدا قوتابخانەی ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی كچان لەمەڕاسیمێكدا كەلەگۆڕەپانی قوتابخانەكەیان بۆرێزگرتن لەو هەوڵەی نوا هێمن قوتابی قوتابخانەكەیان لە پۆلی دەیەمی زانستی دەڵێن " دوای ئەوەی قوتابی ژیری ئامادەییەكەمان (نواهێمن عەلی ) لە پێشبركێی پاڵەوانی بیركاری پلەی سێ یەمی بە دەست هێنا لەلایەن دەستەی مامۆستایانی قوتابخانەبەپێویستمان زانی  خەلاتی بكەین ،هەروەها لەلایەن هەردوو مامۆستا زانا وڤەمان خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشرابە پێویستی دەزانین سوپاسی بێ پایانمان ئاراستەی هەردوو مامۆستا كارزان جمهوری وپایزە احمد پسپۆڕانی بیركاری بكەین بەو پێیەی زۆر ماندوو بوون لەگەل قوتابی نوا.


لە پێشبڕكێی بیركاری لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر لە لایەن دەزگای روانگەوە بەڕێوەچوو، قوتابی "ڤێستا فەرحان" بە بردنەوەی 28 خاڵ نازناوی پاڵەوانی بیركاری لەو پێشبڕكێیە بەدەستهێنا و هەریەك لە قوتابیان "نزا وشیار" بە پلەی دووەم و "نوا هێمن"ـیش بە پلەی سێیەم دەرچوون .