Share on facebook
منداڵێكی تەمەن 5 ساڵە بووە قوربانی چەكی بێ مۆڵەت
هەینی, 10 ئایار 2019 06:46


زاری كرمانجی – هەرێر: شەوی پێنج شەمە بەرواری 10- 5- 2019 لە شاردەێی هەریری سەر بەقەزایی شەقڵاوە، منداڵێكی تەمەن 5 ساڵان بە ناوی (ئارێز ئازاد ئامۆكەیی)  بە گووللە كۆتایی بە ژیانی هات.
ئاری ئامۆكەیی، خزمی قوربانییەكە بە زاری كرمانجی گووت" ئارێزی ئامۆزامان لە ماڵی پاپیری بووە، نزیكەی كاتژمێر 12ی شەو، لەكاتی دەستكاری كردنی چەك گووللەیەك دەردەچێت و بەرسەری دەكەوێت و تا گەیێندرایە نەخۆشخانە گیانی سپارد".
ئاری ئاماژەی بەوەشكرد " حكومەت دبێت كار لەسەر نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت بكات لە نێو ماڵەكان، بۆ ئەوەی رووداوی لەم جۆرە دووبارە نەبنەوە".
گیان لە دەستدانی ئەم منداڵە لە كاتێك دایە، لە باشووری كوردستان چەكی بێ مۆڵەت وایكردووە ساڵانە چەندین كەس ببنە قوربانی و حكوومەتیش بۆ چەند جارێك بڕیاری نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەتی داوە، بەڵام تا ئێستا بەشێكی بەرچاوی خەڵكی هەرێم چەكی بێ مۆڵەتی هەیە.