Share on facebook
دەرماڵەی هاتووچۆ بەسەر قوتابیانی شەهیدانی سۆران دابەش كرا
هەینی, 10 ئایار 2019 11:34

 

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، دەرماڵەی هاتووچۆی بەسەر ئەم كچ و كوڕانەی شەهیدان دابەشكرد كە قوتابین لە زانكۆی سۆران.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، رایگەیاند "رۆژی پێنج شەممە 9-5-2019 بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان، دەستمان كرد بە دابەشكردنی دەرماڵەی هاتووچۆی خۆێندن، بۆ ئەم  كوڕ و كچانەی شەهیدان كە لە زانكۆی سۆران درێژە بەخوێندنەكەیان دەدەن".

بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی "زیاتر لە 100 قوتابی كوڕو كچی شەهیدان لەوەرگرتنی ئەم برە دەرماڵەیە سوودمەند بوون.



.