Share on facebook
یادی داستانی هندرێن كرایەوە
هەینی, 10 ئایار 2019 21:36

زاری كرمانجی-سۆران: حیزبی شیوعی كوردستان، لەهۆڵی بنكەی وەرزش و لاوانی سۆران، بەئامادەبووانی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و پێشمەرگەو كەسایەتیەكان و میوانان یادی داستانی هندرێن بەرزراگیرا.

هەژار ئیبراهیم، كارگێڕی كۆمیتەی محەلی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان، رایگەیاند: "رۆژی هەینی 10-5-2019 بەبۆنەی 53 یەمین ساڵیادی داستانە مەزنەكەی هەندرێن، بۆ بەرزڕاگرتنی یادەكەو زیندوهێشتنەوەی لەزهنی هاوڕێیان وچین و توێژەكانی ناوچەكە حزبی شیوعی مەڕاسیمێكی شایستەی لەهۆڵی بنكەی وەرزش ولاوانی سۆران ڕێكخست، ئەگەرچی بڕیار وابوو یادەكە لەچیای هەندرێن بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی نالەباربوونی كەش وهەوا لەوێ نەكرا، لەمەڕاسیمەكەدا هەریەك لە دكتۆر كاوە مەحموود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و ملازم خدر فەرماندەی ئەوكاتی داستانەكەو حەمەڕەشید قەرەداغی، بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی حزبی شیوعی و كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ووتەیان پێشكەش كردو تیشكیان خستەسەر مێژووی داستانەكە".

ئەوەشی خستەڕوو: "لەكۆتایی مەڕاسیمەكەدا میدالیای ڕێزلێنان بەخشرایەچەند پێشمەرگەیەكی داستانی چیای هەندرێن، كە ئەم داستانە لەلایەن پێشمەرگەكانی حیزبی شیوعی و پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرا 3 پێشمەرگە بەناوەكانی عەریف یونس و ساڵح الیاس و خدری عەوڵا بەگ لەشەڕەكەدا شەهیدبوون.